بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە ناوەندی ڕاگەیاندنی دیجیتاڵی (DMC) بوونی ئەو كاندیدانەی پشتڕاستكردەوە كە لە ڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بێدەنگی هەڵبژاردن دەشكێنن.
ناوەندەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ئاماژەی بەوە كردووە : پێشێلكاریی ڕوون لە بێدەنگیی هەڵبژاردنەكاندا هەیە كە پەیوەندی بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانەوە هەیە كە بڕیارە ڕۆژی دووشەممە 18ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت.
ناوەندەكە ڕایگەیاندووە كە پێشێلكارییەكانی هەڵبژاردن لە پۆستەكاندا بەرجەستە بوون كە لە دەیان پەیج لە سایتەكانی سۆشیال میدیادا چاودێری كراون كە ئەم یان ئەو كاندیدە لە لیستە جیاوازەكانەوە بەرز دەكەنەوە.
ناوەندەكە ئاماژەی بەوەشكردووە : زۆرێك لەو بڵاوكراوانەی كە پارەیان بۆ دابینكراوە، تەنانەت لە كاتی بێدەنگی هەڵبژاردنەكاندا هێشتا كاردەكەن، ئەمەش بە ڕوونی مانای ئەوەیە كە پێشێلكارییەكی یاسایی هەیە كە پێویستە كۆمسیۆن دەستوەردان بكات و ڕێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر.
ناوەندەكە داوای لە كاندیدەكان و بەڕێوەبەرانی پەیجەكانیان كردووە دەستبەجێ پارەداركردنی ڕیكلامەكان ڕابگرن بۆ ئەوەی ئەم سەرپێچییە بەردەوام نەبێت، داواش لە بەڕێوەبەرانی پەیج و كاندیدەكان دەكات ڕۆحی بەرپرسیارێتی هەڵبگرن و سەرپێچی لەو ڕێسایانە نەكەن كە لە یاسادا دیاری كراوە.