دیاریكردنی رێكەوتی دەستپێكردنی ڕێنماییەكانی قەرزی كشتوكاڵی

ئابوری
  • 17-12-2023, 20:58
  • +A -A

    بەغدا - INA- ئامنە سەلامی
    ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی كشتوكاڵ وادەی دەستپێكردنی ڕێنماییەكانی قەرزی بانكی كشتوكاڵی دیاریكرد، هاوكات ئاماژە بەوە دەكات كە جوڵەیەك هەیە بۆ دەستپێكردنەوەی دەستپێشخەریی كشتوكاڵی و كاراكردنی قەرزەكانی.
    محەممەد خوزاعی وتەبێژی وەزارەتەكە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: قەرزی دەستپێشخەری كشتوكاڵی كە بە سوودی لە سەدا یەك زیاتر نەبوو بە جووتیار درابوو، بەهۆی ڕووداوەكانی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش وەستابوو.
    خوزاعی ووتیشی : كاراكردنەوەی قەرزی دەستپێشخەری كشتوكاڵی پێویستی بە دەنگی پەرلەمانی هەیە و جەختیشی لەوە كردەوە كە وەزارەت لە پەیوەندی بەردەوامدایە بەمەبەستی دەستپێكردنەوەی ئەم دەستپێشخەرییە و دڵنیابوون لە دابینكردنی ئاسانكاری بۆ جووتیاران و بەخێوكەران.
    ڕوونیشی كردەوە : ڕێنماییەكان بۆ قەرزی بانكی كشتوكاڵی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەخرێنەڕوو دوای ئەوەی تەرخانكراوەكانی وەزارەت بڵاودەكرێنەوە.