بەغدا-INA- ئامنە سەلامی
ڕۆژی یەكشەممە فەرمانگەی ڤێتێرنەری وەزارەتی كشتوكاڵ هۆشداری دا لە مەترسییەكانی پەتا كە لە ئەنجامی هێنانی گۆشت بە شێوەیەكی نایاسایی بۆ وڵات.
بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتەكە كەسەر بە وەزارەتی كشتوكاڵە، سامر حەبیب هەمزە خەفاجی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: بۆ پاراستنی ئاژەڵ و كۆنترۆڵكردنی نرخی گۆشت لە بازاڕە ناوخۆییەكان، ئاژەڵە زیندووەكان هاوردە دەكرێن بۆ مەبەستی سەربڕین، هەروەها وەك چۆن گۆشتی بەستوو بەپێی ستانداردە تەندروستییە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەكان و ستانداردی عێراقی هاوردە دەكرێت..
خەفاجی دەشڵێت : هاتنە ناوەوەی نایاسایی ئاژەڵ و گۆشت، ئێمە بەرەوڕووی مەترسی نەخۆشییە پەتاییەكان دەبینەوە، بەتایبەتی نەخۆشییە سنووربەزێنەكان.
ئاماژەی بەوەشكردووە : بەرزبوونەوەی نرخی گۆشت بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی خۆراكی جیهانییەوە بووە، ئەمە جگە لە چاوچنۆكی هەندێك لە بازرگانەكان.