سەرۆك وەزیران گەیشتە كوێت و ئەركی سەرەخۆشی كۆچی دوایی میری وڵاتی كرد

سیاسی
  • 17-12-2023, 19:06
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران گەیشتە كوێت و ئەركی سەرەخۆشی بۆ كۆچی دوایی ئەمیری ئەو وڵاتە كرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وڕایگەیاندووە : محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بە بۆنەی كۆچی دوایی میری وڵاتی كوێت شێخ نەواف ئەحمەد جابر سەباح ڕەحمەتی خوای لێ بێت  ئەركی سەرەخۆشی جێ بەجێكرد  لە شاری كوێت كە ئەمڕۆ بە سەرۆكایەتی وەفدێكی حكومەت و پەرلەمانی گەیشتە ئەو وڵاتە.
    سودانی سەرەخۆشی و هاوخەمی دڵسۆزانە و هاوخەمی خۆی بۆ دەوڵەتی كوێت و حكومەت و گەلەكەی دەربڕی، بەبۆنەی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو ئەمیری دەوڵەتی كوێتی برا، داوای لە خودای مەزن كرد كە  لەكۆچكردوو خۆش بێت وبە بەهەشتی شاد بكات.
     سودانی خواستەكانی خۆی بۆ سەرفرازی و سەقامگیری زیاتر بۆ كوێت و گەلەكەی خواست لەژێر شازادە مشعەل ئەحمەد جابر سەباح و بۆ ئەوەی پەیوەندییەكانی نێوان گەلانی برای عێراق و كوێت بەردەوام بن لە پێشكەوتن.