ئەعرەجی سەرەخۆشی لە وڵاتی كوێت دەكات بەكۆچی دوایی میری كوێت

سیاسی
  • 17-12-2023, 16:56
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی بە بۆنەی كۆچی دوایی ئەمیری وڵاتی كوێت سەرەخۆشی كرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە: ئەعرەجی سەردانی باڵیۆزخانەی كوێتی كرد لە بەغدا بەمەبەستی سەرەخۆشیكردن بەبۆنەی كۆچی دوایی میری وڵاتی كوێت  شێخ نەواف ئەحمد جابر سەباح.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەعرەجی سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی پێشكەش بە میری وڵاتی كوێت شێخ مشعەل ئەحمەد جابر سەبا و بۆ گەلی برای كوێتی كرد، هەروەها سورەتی فاتیحەی بۆ رۆحی كۆچكردوو خوێندەوە، لە لەخوای گەورەی داوایكرد میری كوێت و حكومەت و خەڵكەكەی سەبر و دڵنەوایی بكات.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە ئەعرەجی لە تۆماری سەردانەكاندا تۆمار كراوە، بەو هیوایەی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی برا شاهیدی گەشەسەندن و خۆشگوزەرانی زیاتر بێت، بە شێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی هەردوو وڵات و دوو گەلی برا بكات.