بەغدا- INA
ئەمڕۆ یەكشەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بەرەو وڵاتی كوێت بەڕێكەوت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بەرەو دەوڵەتی كوێتی برا بە سەرۆكایەتی شاندێكی حكومی و پەرلەمانی بە مەبەستی پێشكەشكردنی پرسە و سەرەخۆشی بۆ كۆچی دوایی میری كۆچكردووی كوێت شێخ نەواف ئەحمەد جابر سەباح بەرێكەوت.