بەغداد – ا ه ع وەزارەتی دارایی، ئەمرۆ چوار شەممە، تەئكیدیكردەوە بەردەوامە لەسەر خەرجكردنی دەرماڵەی سەرجەم هێزەكانی سەر بە وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ و لایەنە ئەمنیەكانی تر. وەزارەتی دارایی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە رایگەیاند:" فەرمانگەی ژمێریاری پابەندكراوە مانگانە بە خەرجكردنی ئەو دەرماڵەیە و تا ئێستا نە دواخراوە نە راشگیراوە"، تەئكیدیشدەكاتەوە" وەزارەتی دارایی هیچ پلانێكی بۆ راگرتنی ئەو دەرماڵەیە نییە".