کۆمیسیۆن ڕێکارەکانی سەبارەت بەو کەموکوڕیانەی کە لە هەندێک وێستگەی دەنگدانی تایبەتدا ڕوودەدات ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 17-12-2023, 16:00
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە،کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ڕێکارەکانی خۆی سەبارەت بەو گرفتانەی کە لە هەندێک وێستگەی دەنگدانی تایبەتدا ڕوودەدات ڕاگەیاند، هاوکات ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم کەموکوڕییە لە دەنگدانی گشتیدا دووبارە نابێتەوە.
    "عومەر ئەحمەد" سەرۆکی دەستەی کۆمسیاران،لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئەمڕۆ بەڕێوەچوو و پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو ، ڕایگەیاند:- لە مادەی ١٠ی یەکەمی هەموارکردنی سێیەمی یاسای هەڵبژاردن لە ئەنجومەنی نوێنەران لە برگەی ئەنجومەنی پارێزگاکان،و قەزاکان ژمارە 12ی ساڵی 2018 باس لەوە دەکات کە ئەگەر ئەنجامەکان لەلایەن ئامێری خێراکردنی ئەنجامەکانەوە لە ڕێگەی میدیای گواستنەوە بۆ سەنتەری خشتەی ئەنجامەکان بۆ ماوەی 6 کاتژمێر نەنێردرێت، ئەوا سندوقەکان دەگوازرێنەوە بۆ ناوەندی سەنتەری وردبینی لە پارێزگاکە بۆ وەرگرتنی ئەو ڕێکارانەی کە کۆمسیۆن پەسەندی کردووە، کە ئەنجامی ژماردن و جیاکردنەوەیە بە  دەستی لە فەرمانگەی وردبینی ناوەندی لە پارێزگاکە.
    ڕاشیگەیاند :- کە دەستەی کۆمیسیاران بڕیاری ژمارە 1ی خولەکی نائاسایی ژمارە 67ی لە 12/17/2023 دەرکرد، کە تێیدا هاتووە ئەو وێستگانە بگوازرێنەوە بۆ ناوەندەکانی وردبینی پارێزگاکان، بەمەبەستی خستنەرووی ڕاپۆرت لەسەر ئەنجامەکان و ئەنجامدانی پرۆسەی ژماردن و جیاکردنەوە بە دەستی بەپێی ڕێکارەکان و ڕێکخستنی فۆڕم و یەکلاکردنەوەی ئەنجامەکان و پێشکەشکردنی بە فەرمانگەی نیشتمانی بۆ پەسەندکردن.
    جەختیشی کردەوە کە "سندووقەکانی دەنگدان  پێشتر باسکراو بە داخراوی و بە هەمان قفڵی پارێزراو گواستراونەتەوە بۆ ناوەندەکانی وردبینی بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی باڵای ئاسایش بۆ هەڵبژاردن و یاوەری هێزە ئەمنییەکان، بەو پێیەی ئەم قوفڵانە ژمارەیان لەسەر فۆڕمی تایبەت تۆمارکراوە،و لەگەڵ بریکارەکانی قەوارە سیاسییەکان.
    ڕوونیشیکردەوە ؛- کە وێنەی کاغەزی دەنگدان و داتای هەڵبژاردنەکان لەناو ئامێرەکاندا پارێزراون، و دوای ئەوەی تەکنیکارانی کارمەندانی کۆمسیۆن پەیوەندییان لەگەڵ کۆمپانیاکەی کۆری کە ئامێری هەڵبژاردن دروستدەکات کردوە، کۆمپانیاکە پشتڕاستیکردۆتەوە  کە ئەو کەموکوڕییە تەنها لە دەنگدانی تایبەتدا ڕوویداوە و لە دەنگدانی گشتیدا دووبارە نابێتەوە.
    هەروەک ووتیشی :- کۆمسیۆن هەموو ئامادەکارییەکانی تەواوکردووە و ڕێوشوێنی تەکنیکی و لۆجستیکی پێویستی گرتۆتەبەر بۆ ئەوەی دەنگی گشتی بە شێوەیەکی ڕێک و  پیشەیی بەبێ هیچ بەربەستێک بەڕێوەبچێت.