بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان تەواوبوونی سەرجەم ئامادەکارییەکانی بۆ دەنگدانی گشتی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەدا کە دەستەبەری ئەمنی بۆ دەنگدانی گشتی لە سەرجەم ناوەندەکانی هەڵبژاردن کراوە ، بەوانەی نزیک سنووریشەوە.
فەریق روکن"قەیس محەممەداوی"جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: دوای تەواوبونی دەنگدانی تایبەت بە ورەی بەرز و سەرکەوتنی گەورە،و هەستی نیشتمانپەروەری لەلایەن یەکە قارەمانەکانمانەوە بەبێ جیاوازی، هەموو ئامادەکارییەکمان بۆ دەنگدانی گشتی تەواو کردوە ،کە دەنگدانی گشتی جیاوازە، و ٨ هەزار ناوەندی دەنگدانی هەڵبژاردن، و زیاتر لە 43 هەزار وێستگەی دەنگدان لەخۆدەگرێت، کە پرۆسەکە زۆر گەورەترە لە دەنگدانی تایبەت.
ئاماژەی بەوەشکرد :- کە پرۆسەی گواستنەوەی کەرەستەی هەڵبژاردن، بەتایبەتی لە پارێزگا دوورەکانەوە،لە ڕێگەی ئاسمانییەوە دەبێت.
ووتیشی :- ئامادەکارییەکی گەوره کراوە بۆ پێشوازیکردن له هاووڵاتیان له ناوەندەکانی هەڵبژاردن لە سەڕجەم پارێزگا و ناوچه دووره دەستەکان.
ڕاشیگەیاند :- پلانەکەمان تەواوی ناوەندەکانی هەڵبژاردنی لە عێراقی له خۆگرتوە،تەنانەت ئەو ناوەندانەی نزیکن له سنوورەکانیشەوه، وەک پارێزگای موسەننا و قەزاکانی شنگال و ڕوتبە و ناوچە بیابانییە دوورەکان.
جەختیشی لەوەکردەوە :کە هێزە ئەمنییەکان بە شەرەفەوە ئامادەن بۆ دەستەبەرکردنی ئەمنیەتی دەنگدانی گشتی.
ئاماژەی بەوەشکرد:- هێزە ئەمنییەکان پلانی گشتی ئەمنیەتی دەنگدانیان تەواوکردووە و ڕێکارەکانی خۆپارێزیان تەواو بووە،بە هەماهەنگییەکی تۆکمە لەگەڵ کۆمسیۆن بۆ جێبەجێکردنی پلانەکە.
ئەوەشی خستەروو :- کە ئەرکی ئێمە لەگەڵ کۆمسیۆن ئەوەیە کە دەستەبەرکردنی ئەمنیەتی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانە،بە کارمەندانیشەوە،هەروەها گەیاندنی هەموو پرسە تەکنیکی و لۆجستییەکانی کۆمیسیۆن بە ناوەندەکانی دەنگدان.
جەختیشی لەوە کردەوە کە یەکەکان سەرجەم کەرەستە و پێداویستییەکانی پڕۆسەی هەڵبژاردنەکانیان گەیاندە سندوق هەر لە بابەتی تەکنیکی و میمۆری، بۆ ناوەندەکانی کۆمسیۆن لە پارێزگاکان.