بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕێکارەکانی خۆی لە ئەگەری تێکچوونی دەنگدانی ئەلیکترۆنی ئاشکرا کرد.
"داود سەلمان خزەیەر"بەڕێوەبەری ڕاهێنان و ڕێکارەکان لە کۆمسیۆن،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:کۆمسیۆن گواستنەوەی سەرجەم پێداویستییە لۆجستییەکانی تەواو بووە بۆ ناوەندەکانی دەنگدان و وێستگەکان، هەروەک کامێراکان دانراون و کەرەستەکانیش لەلایەن وێستگەکانەوە وەرگیراون.
ڕوونیشیکردەوە:- ئەو کارمەندانە لە ناوەندەکاندا ئامادەن بەمەبەستی ڕێکخستنی کۆتایی وێستگەکان بە هاوکاری هێزە ئەمنییەکان.
جەختیشیکردەوە:-کە سەرجەم ناوەندەکان پارێزراون و هیچ کێشەیەک نی یە.
ئاماژەی بەوەشکرد:- پرسی ژماردنەوەی ئەلیکترۆنی و جیاکردنەوەی دەنگەکان لەدوای کۆتاییهاتنی دەنگدانی گشتییەوە دەست پێدەکات، دواتر ژماردنەوەی دەستی و ڕیزکردنی دەنگەکان دەکرێت و لەماوەی 24 کاتژمێردا ئەنجامە بەراییەکان ڕادەگەیەنرێت.
سەبارەت بە هەر کەم و کوریەک لە ژماردن و جیاکردنەوەی ئەلیکترۆنیدا، خزەیەر وتی:- بابەتی تەکنیکی هەیە و یاسا گەرەنتی دەکات، ئەو وێستگانەی ئەنجامەکانیان نەناردووە دەگوازرێنەوە بۆ ناوەندەکانی وردبینی بەمەبەستی ئەنجامدانی ژماردنی دەستی و جیاکردنەوەیان.
لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی : لە کۆتایی دەنگدانی گشتیدا،ستافی کۆمسیۆن لە ناوەندەکانی وردبینی کە لە سەرانسەری پارێزگاکاندا هەن، دەست دەکەن بە ژماردن و جیاکردنەوەی دەستی لەو وێستگانە و ئەنجامەکان بە شێوەیەکی ناوەندی ڕادەگەیەنن.