بەریتانیا و ئەڵمانیا داوای ئاگربەستی هەمیشەیی لە غەززە دەکەن

جیهانی
  • 17-12-2023, 15:30
  • +A -A

    بەدواداچون-INA
    "دەیڤید کامیرۆن "وەزیری دەرەوەی بەریتانیا و "ئەنالینا بیربۆک "هاوتا ئەڵمانییەکەی،جەختیان لەسەر پێویستی بەپەلە بۆ گەیشتن بە ئاگربەستی هەمیشەیی"لە غەززە کردەوە.
    ئەم دوو وەزیرە لە وتارێکی هاوبەشدا کە لە ڕۆژنامەی سەندەی "تایمز "بڵاویانکردۆتەوە، تیایدا نووسیویانە کە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی سڤیل کوژراون لەم شەڕەدا و داوایان لە قەوارەی زایۆنی کرد کە بە خێرایی کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی خۆی لە دژی غەززە بە شێوەیەکی هەمیشەیی پێبهێنێت.
    هەروەک نووسیویانە،کە دەبێت هەموو هەوڵێک بدەن بۆ ئەوەی ڕێگە خۆش بکەین بۆ ئاگربەستێکی هەمیشەیی کە ببێتە هۆی ئاشتییەکی بەردەوام کە پێویستیەکی بەپەلەیە.
     ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە، کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە زۆرینەی دەنگ لەسەر بڕیارنامەیەکی ناپابەندکەر دەنگیاندا کە داوای ئاگربەست لە غەززە دەکات، بەڵام بەریتانیا خۆی لە دەنگدان بەدوور گرت.