بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،وەزارەتی کارەبا پلانی پێدانی کارەبای بۆ ڕۆژی دەنگدانی گشتی ڕاگەیاند،کەتیایدا کارەبا بۆ سەرجەم ناوەندەکانی هەڵبژاردن دەستەبەر دەکات.
"ئەحمەد موسا"وتەبێژی وەزارەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: پێش هەڵبژاردنەکان وەزارەت ژوورێکی چاودێری هەمیشەیی دامەزراند،کە تێیدا ڕێنمایی ئاڕاستەی ئیدارە گشتییەکان و بریکارەکان و ناوەندی کۆنترۆڵ و پێکهاتەکانی گشتی کارەبای کردوە، تیایدا وێستگەکانی تۆڕی گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبای ئاگادار کردۆتەوە کە پێویستە لە ئامادەباشیدا بن، بۆ ئەوەی کارەبا بۆ ناوەندەکانی هەڵبژاردن دابین بکرێت و دڵنیابوون لەوەی کە هاوڵاتیان لەبەشداری و دەنگدان بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنەکان سەرکەوتوو بن.
ئاماژەی بەوەشکرد:- کە کۆگاکان 24 کاتژمێر کراوەن، هەروەها ئامادەیی مەیدانی کارمەندانی ئەندازیاری و تەکنیکی هەیە بۆ سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکە،هەروەک هەماهەنگی لەگەڵ کەرتە سەربازییەکان سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان، چ لەگەڵ وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگری، یان لەگەڵ کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان،بۆ ئەوەی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان سەرکەوتوو بێت.
جەختیشی کردەوە،کە هیچ پچڕانێکمان لە تۆڕی کارەبادا نییە،بەو پێیەی کە ئامێرەکان بۆ هەموو پارێزگاکانی عێراق یەکخراون،جگە لە پارێزگای نەینەوا،کە تێیدا کاردەکەین بۆ چارەسەرکردنی بەشێک لەو گرفتانەی کە تێیدایە و گرێنتی تەواو بۆ هەموو ناوەندەکانی هەڵبژاردن هەیە.