بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"نووری مالیکی"سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا،ستایشی هێزەئەمنییەکانی کرد،بە هەموو جۆرەکانی بۆ بەشداریکردنی بەرفراوانیان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان،هەروەک داوای لە هاوڵاتیان کرد بە شێوەیەکی بەرفراوان بەشداری دەنگدانی گشتی بکەن.
"مالیکی"لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (X)،کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشڕاستی کردۆتەوە ڕایگەیاند: گەرمترین سوپاس و دەستخۆشی و پێزانین پێشکەش بە هێزە ئەمنیەکان دەکەم بە هەموو جۆرەکانیەوە،هەر لە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و هێزەکانی حەشدی شەعبی و هێزەکانی تری ئەمنی، بۆ بەشداریکردنی بەرفراوانیان لە هەڵبژاردنەکاندا.
لە درێژەی قسەکانیدا "مالیکی" لە تویتەکەیدا دەڵێت:-شانازیمان هەیە بە هەموویان،کە دیواری پاراستنی نیشتمان و پارێزەری سەربەخۆیی و سنوورەکان و ئاسایش و سەقامگیریی و خەمخۆری سیستەم و پارێزەری ئەزمونی دیموکراسی گەنجی ئەو وڵاتەن،هەروەک ئەمڕۆ خشتێکی نوێیان لە بونیادنانی دەوڵەتەکەماندا دانا و بە ئیرادەی گەورە و بەرزی جێگیر بوون.
ئاماژەی بەوەشداوە:-کە چاوەڕوانین گەلەکەمان،بەهەمان رۆحیەتەوە ڕۆژی دووشەممە به شداری بکەن لە دەنگدانی گشتی و دەنگیان بۆ داهاتویان بدەن و بەشداری بەرفراوان بکەن لەهەڵبژاردنەکە.