بەغداد-INA
ڕۆژی یەکشەممە،کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کەرەستەی لۆجستیی خۆی بۆ بنکە گشتییەکانی دەنگدان خستەروو،هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە دوو کامێرا بۆ هەر بنکەیەکی دەنگدان دانراوە.
"داود سەلمان خەزیەر" بەڕێوەبەری ڕاهێنان و ڕێکارەکان لە کۆمسیۆن،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:-لە سەرجەم بنکەکانی دەنگدان ئامێرێکی ئەلیکترۆنی خێراکردنی ئەنجامەکان و ئامێرێکی گواستنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی تێدا دانراوە، جگە لەوەش کامێرا ،کە ژمارەیان زیاترە لە 110 هەزار کامێرا،کە دوو کامێرا بۆ هەر وێستگەیەکی دەنگدان و 4 کامێرا بۆ هەر ناوەندێکی دەنگدان.
ڕاشیگەیاند :-کە ئامێری لۆجستی بۆ بنکەکانی دەنگدان دابینکراوە،هەر لە سندوقێکی دەنگدان بۆ هەر وێستگەیەک، و 450 وەرەقەی دەنگدان،لەگەڵ ڕەنگی پەنجەمۆر بۆ دەنگدان و قەڵەمی ئاماژەپێدان و 3 کابینەی دانگدان لەسەر وێستگەیەک دادەنرێت.
ئاماژەی بەوەشدا :- ژمارەی وێستگەکانی دەنگدان بریتی یە لە 38 هەزار و 43 وێستگە،کە لە هەر وێستگەیەکی دەنگدان سندوقی دەنگدانی ئەلیکترۆنی و سندوقی کاغەز پرکردن هەیە،سەبارەت بە ژمارەی کاغەزی دەنگدانیش،لە هەر وێستگەیەکی دەنگدان،450 کاغەزی دەنگدان دابینکراوە، لەگەڵ 50 کاغەزی یەدەگ لەناوەندەکە.
سەبارەت بە کۆی گشتی دەنگدەران بۆ دەنگدانی گشتی"داود سەلمان"ووتی: ژمارەی دەنگدەرانی دەنگدانی گشتی زیاترە لە 15 ملیۆن دەنگدار ، و ژمارەی ناوەندەکانی دەنگدانی گشتی حەوت هەزار و 166 ناوەندی دەنگدانە، هەروەها ژمارەی وێستگەکانی دەنگدانی گشتی 35 هەزار و 553 وێستگەیە،هەروەها 35 ناوەندی دەنگدان بۆ ئاوارەکان دانراوە کە لە 120 وێستگە لەخۆدەگرێت.
کەشناسی: لهماوهی دوو رۆژدا باران دهبارێت