بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،دادگای تاوانەکانی کەربەلای پیرۆز ،سزای دوو ساڵ زیندانی سەپاند بەسەر پێنج بازرگان بە تاوانی بازرگانیکردن بە کەل و پەلی شوێنەوارناسی لە پارێزگاکە.
لە بەیاننامەیەکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- تۆمەتباران (5) پارچە شوێنەواریان پێ گیراوە کە دوو دانەیان کەلوپەلی کۆن و سێ دانەیان ساختە بووە.
وەک بەیاننامەکەن ئاماژە پێداوە:- ئەو بڕیارە لەسەر بنەمای بڕگەکانی مادەی 44/بڕگەی یەکەمی یاسای شوێنەواری دێرین و میراتی وڵات، ژمارە 55ی ساڵی 2002 هاتووە،بە ئاماژەدان بە مادەکانی 47 و 48 و 49ی یاسای سزادان دەرچووە.