بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی کەشناسی ڕەوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند،کە پێشبینی زیادبوونی تەم و بەردەوام بوونی دابەزینی پلەکانی گەرما دەکات.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ئاماژەی بەوەکردووە:- کە سبەی دووشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە بەیانیدا تەم دروست دەبێت و وردە وردە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور نامێنێت، لە ناوچەکانی باکووری وڵاتیش ئاسمان ئاسایی دەبێت لەگەڵ بونی هەندێک هەور و پلەکانی گەرماش لە ئەمڕۆوە کەمێک دادەبەزن.
بۆ رۆژی سێشەممەش دەستەکە روونیکردۆتەوە کە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ تەمێکی کەم لە بەیانی زوودا لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور، بەڵام لە باشوور ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور و پلەکانی گەرماش کەمێک دادەبەزن،لە ناوچەکانی باکوور و باشووری وڵاتیش نزیک دەبێتەوە لە ڕۆژانی پێشوو.
وەک ڕاگەیەندراوەکە خستۆتیە روو :- بۆ رۆژی چوارشەممە ئاسمان هەندێک پەڵە هەوری دەبێت لە سەرتاسەری وڵاتدا، پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا.
سەبارەت بە ڕەوشی کەش و هەوای رۆژی پێنجشەممە، دەستەکە پێشبینی دەکای کە ئاسمان لە سەرتاسەری وڵات نیمچە هەور بێت،هەروەها لەتەواوی وڵات پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو بن.