بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە، پارێزگای کەربەلای پیرۆز سبەی یەکشەممەی کردە پشوی فەرمی.
پارێزگاری کەربەلا لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە:- "نەسیف جاسم خەتابی" پارێزگاری کەربەلای پیرۆز دەوامی فەرمی سبەینێ یەکشەممە 17مانگی کردە پشوی فەرمی کە دەکاتە 3ی جمادی کۆتایی و هاوکاتە لەگەڵ یادی شەهیدبوونی خانمی ژنانی جیهان "فاتیمە ئەلزەهرا"(سلاوی لەسەر بێت).
ئاماژەی بەوەشکرد:-پشووەکە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی پارێزگاکە دەگرێتەوە ، جگە فەرمانگە ئەمنی و خزمەتگوزاری و بەشی ئەندازیاری نیشتەجێی پڕۆژەکان نەبێت.