بەغداد-INA
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ،وەزارەتی ناوخۆ پشتڕاستی کردەوە،کە هیچ حاڵەتێکی فشار یان بەزۆر لەسەر ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان نەبووە لە کاتی پرۆسەی دەنگدانی تایبەتدا.
لیوا "خالید مەحنا "بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن لە وەزارەتی ناوخۆ بۆ عێراقی نیوزی ، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) لەگەڵی بڵاودەکاتەوە ، رایگەیاند :-پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بەشێوەیەکی زۆر هێمن و بێ کێشە بەڕێوەدەچێت،و هیچ حاڵەتێکی فشار یان زۆرەملێ لەسەر ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەنگدانی تایبەتدا تۆمار نەکراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد:- ئەو سکاڵایانەی پێشکەش دەکرێن سادەن و کاریگەرییان لەسەر جەوهەری پڕۆسەی هەڵبژاردن نییە، هەندێکیان پەیوەندییان بە ئامێرەکانی دەنگدانەوە هەیە کە پەنجەمۆری ناونوسکراویان وەرنەگرتوە،ئەمەش کێشەیەکی تەواو تەکنیکییە،چونکە هەموو کەسێک مافی خۆیەتی دەنگی خۆی بدات.
لە درێژەی قسەکانیدا ووتیشی:پلانی دەستەبەرکردنی هەڵبژاردنەکان بەدابەشکردنی بەسەر 3 ناوچەی ئەمنی ، بە هێزی یەدەگ و بەرگری شارستانی و هاتوچۆی گشتی بەهێزتر کرا.
"موحەننا "ئەوەشی خستەروو :- بەشداری زۆری ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان لە دەنگدانی تایبەتدا پەیامێک بوو ، بۆ باقی خەڵک ، کە گرنگە دەنگی عێراقییەکان لە بنیاتنانی داهاتووی وڵاتدا، هەروەها پەیامێکە بۆ بەشداری زۆر لە ڕۆژی دەنگدانی گشتی لە ڕۆژی دووشەممە.