بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە،کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند:- کە ڕێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانی تایبەت لە پارێزگاکان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا پرۆسەیەکی بێ وێنەبوو لەبەشداری.
"جومانە غلای" وتەبێژی کۆمسیۆن بە عێراقی نیوز کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) لەگەڵی بڵاودەکاتەوە، راگەیاند:- رێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانی تایبەت لە پارێزگاکاندا لە هیچ پرۆسەیەکی هەڵبژاردندا وا بێ وێنە نەبوە ، کە بەشداریکردنەکە لە نێوان 70-80%دایە.
ئاماژەی بەوەشکرد:-ئامێرەکانی دەنگدان زۆر کاریگەرو سەرکەوتوو بوو ،و هیچ گرفتێکی وا ڕووی نەداوە و تا ئێستا جیاوازیمان لە ژمارەی دەنگەکان لە نێوان ژماردنی ئەلیکترۆنی و ژماردنی دەستی تۆمار نەکردووە تا قۆناغی هاوتاکردنی.
لە درێژەی قسەکانیدا ووتیشی :- کاغەزەکانی دەنگدان، لەناو کیسەی پارێزراو و کۆکراو دادەنرێت و دواتر دەگوازرێنەوە بۆ ناوەندی نیشتمانی و لەناوناچن، هەروەک میمۆری ئەنجامەکان لەڕێگەی وشکانی یان ئاسمانییەوە دەگوازرێتەوە بۆ ناوەندی نیشتمانی کۆمسیۆن لە بەغدا، و بەپێی نزیکی یان دووری ناوەندەکانی هەڵبژاردن لە نووسینگەکانی کۆمسیۆن لە پارێزگاکان مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.