کۆمسیۆنی باڵا ئۆفیسی کەرکوک:سکاڵامان لەسەر ئەو حاڵەتانە پێنەگەیشتوە کە کاریگەرییان لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردن هەبوبێت

ناوخۆ
  • 16-12-2023, 20:49
  • +A -A

    بەغداد-INA
    نوسینگەی کەرکوکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دووپاتی کردەوە کە هیچ سەرپێچی و سکاڵایەک لە کاتی دەنگدانی تایبەتدا نەبووە،کە کاریگەری لەسەر پڕۆسەی هەڵبژاردن هەبێت،هاوکات ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە پڕۆسەی دەنگدان لە پارێزگاکەدا لە ماوەی 18ساڵی ڕابردوو، یەکەم جارە پرۆسەکە بەڕێوەبچێت.
    دادوەر "حسێن عەبدولسادە "ئەندامی نوسینگەی نیشتمانی ،بۆ سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنەکانی کەرکووک بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:ئەمڕۆ پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بە سەرکەوتوویی تەواو بوو لە 29 ناوەندی دەنگدان و 135 وێستگە،هەروەک ژمارەی ئەوانەی ئاشکراکرد کە دەنگیان داوە،کە 57,330 هەزار دەنگدەر بووە.
    ئاماژەی بەوەشکرد:- رێژەی بەشداریکردن زۆر باش بوو، هەروەها  بەشداری زۆری ئەندامانی هێزە ئەمنیەکان،هەروەها کۆمسیۆن هیچ سکاڵایەکی وەرنەگرتوە  لەسەر ئەو حاڵەتانەی،کە کاریگەرییان لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردن نی یە.
    هەروەک پرۆسەکە، بە چاودێران و بریکارەکانی قەوارەکان،کە ئامادەی بنکەکانی دەنگدان بوون،لەگەڵ کامێرا کە بۆ چاودێری دانرابوون،پرۆسەکە هیچ سەرپێچییەکی بەخۆیەوە نەبینی .
    هەر سەبارەت هەمان پرس "عەلی ساڵح" بەرێوەبەری ئۆفیسی نیشتیمانی کەرکوک ،دووپاتی کردەوە :- کە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە کەرکوک ڕووداوێکی زۆر گرنگە، بەو پێیەی پارێزگاکە لە ماوەی 18 ساڵی ڕابردوو ، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان تێدا ئەنجام نەدراوە ، هەروەها ڕێژەی بەشدارییەکی زۆرمان لە کەرکوک هەبوە لە هێزە ئەمنییەکان کەدەنگیان داوە.