بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە،کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند :- کە هێزە ئەمنییەکان و ئاوارەکان دەنگەکانیان بە ئاسانی ئەنجامداوە، و پڕۆسەی ژماردنەوەی دەنگەکان بە شێوەی ئەلیکترۆنی و دواتر بە دەستی بەڕێوەدەچێت وەک ئامادەکارییەک بۆ هاوتاکردنی ئەنجامەکان.
"عیماد جەمیل"سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندن لە کۆمسیۆن،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:پرۆسەی دەنگدانی تایبەت کە ئەمڕۆ بەڕێوەچوو سەرکەوتوو بوو،بەو پێیەی ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان بە ئاسانی دەنگیان دا و لە هەمان کاتیشدا پاراستنی ناوەندەکانی دەنگدان لە سەرتاسەری عێراق بەئارامی بەڕێوەچوو، و پرۆسەی دەنگدان بۆ ئاوارەکانیش بەهەمان شێوە بە ئاسانی بەڕێوەچوو.
ڕاشیگەیاند :-کە کۆمسیۆن ناوەندەکانی دەنگدانی بە کامێرا چاودێری،شێوازی پرۆسەکەی چاودێری کردوە،بۆ ئەوەی تەواوی پرۆسەی دەنگدانە کە لەناو وێستگەکان و ناوەندەکانی بەڕێوەچوونە تۆماریان بکات.
ووتیشی :- ئێستا ژماردن و جیاکردنەوەی دەستی دەستیپێکردووە دوای ئەوەی پرۆسەی ژماردن و جیاکردنەوەی ئەلیکترۆنی کۆتایی هاتووە،هەروەها ئەمەش بەردەوام دەبێت تا ئەنجامەکان ،دواتر کارمەندانی کۆمسیۆن کەرەستە و کاغەزی دەنگدان دەیاننێرن بۆ کۆگاکان