مالیکی:هاوڵاتیانی عێراقی هەمیشە لەگەڵ ئەو پڕۆژە نیشتمانییە وەستاو نەتەوە کە هەموو عێراقییەکان کۆدەکاتەوە

سیاسی
  • 16-12-2023, 20:00
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمرۆ شەممە "نووری مالیکی" سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند :-هاوڵاتیانی عێراقی هەمیشە لەگەڵ ئەو پڕۆژە نیشتمانییە وەستاو نەتەوە کە هەموو عێراقییەکان کۆدەکاتەوە.
    مالیکی لە تویتێکدا  لە کۆمەڵایەتی (X )کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتڕاستی کردۆتەوە ڕایگەیاند:لە ڕۆژی دەنگدانی گشتی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان نزیک دەبینەوە، و دوای ئەوەی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بە بەشدارییەکی زۆر کۆتایی هات کە دەنگدانی  هێزە ئەمنییە جیاوازەکان بوو ، لەچوار چێوەی بەرجەستەکردنی مافەکانیان بۆ هەڵبژاردن .
    جەختیشی کردەوە:- هاوڵاتیانی عێراقی هەمیشە لەگەڵ ئەو پڕۆژە نیشتمانییە وەستاو نەتەوە کە هەموو عێراقییەکان کۆدەکاتەوە،هەروەها دژی هەر هەوڵێکە لەنانەوەی دووبەرەکی و تایفەگەری و ململانی ناوچەیی.