بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە،فەریقی روکن "قاسم محەممەدی "فەرماندەی هێزی وشکانی و سەرپەرشتیاری پلانی ئەمنی بۆ هەڵبژاردنەکانی دیالە،ڕایگەیاند :- کە گواستنەوەی سندوقەکانی دەنگدان بەپێی پلانێکی پێشوەختە ئامادەکراو ئەنجام دەدرێت، ئاماژەی بەوەشدا کە هەماهەنگییەکی تۆکمە لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکاندا هەیە لە ناوچە جیاوازەکانی هەڵبژاردن.
"محەممەدی"بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:سوپا و پۆلیس و هێزەکانی حەشد و سەرجەم هێزە ئەمنییەکان بەردەوامن لە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت و هەڵبژاردنی ئەندامانی نوێی ئەنجومەنی پارێزگاکان.
ووتیشی:- پارێزگاری دیالە دەستیکردووە بە جێبەجێکردنی پلانی هەڵبژاردن بەپێی ئەو پلانە ناوەندییەی کە لەلایەن لیژنەی باڵای دەستەبەرکردنی هەڵبژاردنەوە ئامادەکراوە،جەختیشیکردەوە،کەهێزە ئەمنییەکان کاردەکەن بۆئەوەی ناوەندەکانی دەنگدان بەتەواوەتی ئارام بن.
لە درێژەی قسەکانیدا ووتیشی :- پرۆسەی دەنگدان بە تەواوی بێ کێشە و بێ هیچ ئاستەنگ و دواکەوتنێک بەڕێوەدەچێت، هەروەها قەدەغەی هاتووچۆ لە هەموو ناوچەیەک نییە،وهاوکاری و هەماهەنگی تەواو لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکاندا هەیە،بەتایبەتی لەکاتی گواستنەوەی سندوقەکان،بەپێی پلانێکی ئامادەکراو و تۆکمە دەگوازرێنەوە لەتەواوی ناوچەکانی هەڵبژاردن.