بەغداد-INA
ماوەیەکی کەم لەمەوبەر سندوقی دەنگدانی تایبەت لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق داخران.
پەیامنێرمان لە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پێ ڕاگەیاندین:-سندووقەکانی دەنگدانی تایبەت لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق داخران.
ئەمڕۆ شەممە،کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند کە هیچ وادەیەک بۆ درێژکردنەوەی دەنگدانی تایبەت نەکراوە، هاوکات ئاماژە بە ڕێژەی زۆری بەشداریکردن کرد لە دەنگدان.
عومەر ئەحمەد سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران،لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، ڕایگەیاند:- کە هیچ کاتێک بۆ دەنگدان درێژ ناکرێتەوە و لە کاتژمێر شەشی ئێوارە کۆتایی دێت و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەوستن، بۆیە ناتوانرێت درێژبکرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد کە "دوای تەواوبوونی پرۆسەی دەنگدان،ئەنجامی دەنگدان لێکجیادەکرێتەوەو ، پاشان ئەنجامی بنکەکانی دەنگدان دەنێردرێت بۆ ناوەندی نیشتمانی،جگە لە ژماردن و جیاکردنەوەی دەستی بۆ هەموو بنکەکانی دەنگدان بەپێی یاسای هەڵبژاردنەکان.
ووتیشی :- دەنگدانی تایبەت بە ئازادی و بەبێ دەستوەردانی هیچ لایەنێک بەڕێوەدەچێت.