بەغداد-INA
ئەمرۆ شەممە "فەریقی یەکەمی روکن "قەیس محەممەداوی " سەرۆکی لیژنەی باڵای ئەمنی هەڵبژاردنەکان،دووپاتیکردەوە کە هێزە ئەمنییەکان بە ئازادی دەنگی خۆیان داوە و سەرپێچیکارانیان ڕەوانەی بەردەم دەسەڵاتی دادوەری دەکرێن.
"محەممەداوی " لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، ڕایگەیاند:- سەرجەم یەکەکان بەرەو ناوەندەکانی دەنگدان لە سەرتاسەری عێراق رۆیشیون و دەنگیانداوە و پلانەکە بەئارامی بەڕێوە چوە و هێزە ئەمنییەکان بە ئاسوودەیی دەنگی خۆیان داوە.
ئاماژەی بەوەشکرد:- فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان جەختی لەوە کردەوە کە هێزە ئەمنییەکانمان بەبێ هیچ فشارەک دەنگدەدەن.
ووتیشی :- هێزەکان خۆیان بۆ ئەرکێکی گەورەتر تەرخان دەکەن،کە دەنگدانی گشتییە.
ڕوونیشیکردەوە:-هێزە ئەمنییەکان هەندێک سەرپێچیکاریان ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری کردووە،هەروەک پرۆسەی دەنگدانی گشتی فراوانتر دەبێت و ئەرکی ئەمنی زیاتر دەبێت.
ئەوەشی خستەروو :- کە گواستنەوەی میمۆری هەڵبژاردن لە پێشینەی کارەکانیان دەبێت ،چونکە هەموو داتاکانی تێدایە،و هیچ ناوچەیەکی دوور نییە کە سندوقەکانی دەنگدان پێویستیان بە گواستنەوە بێت بە فڕۆکە.
ڕاشیگەیاند :- کە باقی پێداویستیەکانی پڕۆسەی دەنگدان دەگوازرێتەوە بۆ ناوەندەکان و گواستنەوەی میمۆری دەنگی گشتی لە ڕێگەی فڕۆکەوانی سوپا و هێزی ئاسمانییەوە دەبێت لە پارێزگاکانەوە بۆ بەغدا.
ئاشکراشیکرد :-کە هیچ ناوەندێکی دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان بۆ هێزی پێشمەرگە نییە.