سەرۆك كۆماری كۆمار بەبۆنەی كۆچی دوایی میری دەوڵەتی كوێت سەرەخۆشی دەكات

سیاسی
  • 16-12-2023, 15:56
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە عەبدولەتیف جەمال ڕەشید سەرۆك كۆمار پەیامێكی سەرەخۆشی ئاراستەی میری كوێت شێخ مشعەل شێخ ئەحمەد سەباح كرد بەبۆنەی كۆچی دوایی شێخ نەواف ئەحمەد جابر سەباح.
    دەقی بروسكەی سەرەخۆشی كە كۆپییەكی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و هاتووە: بە خەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی شێخ نەواف ئەحمەد جابر مان پێگەیشت.
    ئاماژەی بەوەشكرد : بەناوی خۆم و بەناوی گەلی عێراقەوە  بۆ بەرێزتان و بۆ بنەماڵەی سەباح و بۆ گەلی برای كوێتی پرسە و سەرەخۆشی قووڵ و دڵسۆزمان دەكەین، لە خودای مەزن دەپاڕێینەوە كە كۆچكردوو بە ڕەحمەتی فراوانی خۆی و لە بەهەشتە فراوانەكەیدا نیشتەجێی بكات، ئیلهامبەخش بێت بۆ ئێوە و خێزانە بەڕێزەكەتان و گەلی كوێت بە سەبر و دڵنەوایی.