بەغدا -INA
ئەمڕۆ شەممە عەبدولئەمیر شمری وەزیری ناوخۆ دووپاتی كردەوە كە سەرجەم ناوەندەكانی دەنگدان ئەمنیەتیان بۆ كراوە، هاوكات ئاماژەیە بۆ ئەوەی هیچ پێشێلكارییەكی ئەمنی نەبووە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی وەزیری ناوخۆ لە ڕاگەیەندراوێكدا كە دەست بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : شمری لە سەردانەكەیدا بۆ ناوەندەكانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان دووپاتی كردەوە كە سەرجەم ناوەندەكانی دەنگدان پارێزراون، لێشاوی نەرم و نیان زۆرە و هیچ پێشێلكارییەكی ئەمنی نییە.
ئاماژەی بەوەشكردووە : هەموو یەكەكان ئاڕاستەكراون بۆ پاراستنی پێگەكان.