بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان پشتڕاستی كردەوە كە هیچ درێژكردنەوەی ماوەكانی دەنگدان نەكراوە، هاوكات ئاماژە بە ڕێژەی بەشداریكردن تا ئێستا دەكات.
سەرۆكی ئەنجوومەنی كۆمسیۆن عومەر ئەحمەد لە وتارێكدا لە میانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو و ڕایگەیاند : هیچ كاتێكی دەنگدان درێژ نەكراوەتەوە،ناوەندەكانیش لە كاتژمێر شەشی ئێوارە بەپێی بەرنامەسازی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكانی كۆنترۆڵكردن و بە شێوەیەكی ئۆتۆماتیكی دەوستن، بۆیە ناتوانرێت درێژبكرێتەوە وئاماژەی بەوەشكرد كە دوای تەواوبوونی پرۆسەی دەنگدان، ڕێكارەكانی ڕیزكردن و ژماردنی ئەلیكترۆنی لە بنكەكانی دەنگدان و ئەنجامە ئەلیكترۆنییەكان دەنێردرێت بۆ ناوەندی نیشتمانی، جگە لە ژماردن و ڕیزكردنی دەستی بۆ هەموو بنكەكانی دەنگدان بەپێی یاسای هەڵبژاردنەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد : رێژەی بەشداریكردن لە دەنگدانی تایبەتدا تا ئێستا گەیشتووەتە 38%"، پێشبینیش دەكات رێژەی بەشداریكردن لە كاتژمێرەكانی داهاتوودا زیادبكات.
ئاماژەی بەوەشكرد : دەنگدانی تایبەت بە ئازادی و بەبێ دەستوەردانی هیچ لایەنێك ئەنجام دەدرێت.