محەممەداوی: یەكەكان پابەندی ڕێنمایی و ڕاسپاردەكانی سەركردایەتی ئەمنی و كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان بوون

ئەمنی
  • 16-12-2023, 14:25
  • +A -A

    بەغدا -  INA- فاتیمە ڕەحمە
    ئەمڕۆ شەممە جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و سەرۆكی لیژنەی باڵای ئاسایش بۆ هەڵبژاردن، فەریقی یەكەمی روكن محەممەداوی ئامارەكانی لەسەر ژمارەی ناوەندەكانی دەنگدانی گشتی و تایبەت ئاشكرا كرد، هاوكات دووپاتی كردەوە كە یەكەكان پابەندی ڕێنمایی و ڕاسپاردەكان بوون لە سەركردایەتی ئاسایش و كۆمیسیۆن.
    محەممەداوی وتیشی : هێزە ئەمنییەكان و بەرگری و ناوخۆ و هێزەكانی حەشدی شەعبی و هەموو ئەوانەی لە دەنگدانی تایبەتدا بەشداربوون بەرەو بنكەكانی دەنگدان ڕۆیشتن و بەشدارییەكی زۆریش هەبوو.
    ڕوونیشیكردەوە : پلانەكە بریتی بوو لە دابەشكردنی هێزە ئەمنییەكان بۆ سێ ژەم، لەگەڵ ئەوەی یەك ژەم بۆ دەنگدان و دوو ژەمیش لە ئەركدا مانەوە و پاراستنی ئاسایشی فیرقەكان، ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی یەكەكان پابەندبوون بە ڕێنمایی و ڕاسپاردەكانی فرقەكان و سەركردایەتی كۆمیسیۆن و تا ئێستا هیچ پێشێلكارییەك ڕووی نەداوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان لە دوێنێوە ڕێنمایی داوە كە ئەو ئەندامە بەبێ كاریگەری هیچ لایەنێك بە ئازادی دەنگی خۆی بدات.
    ئاماژەی بەوەشكرد : هەماهەنگییەكی بەرز لەگەڵ كۆمسیۆن هەیە بەمەبەستی دڵنیابوون لە بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنەكان، ئاماژەی بەوەشكرد ژمارەی ناوەندەكانی دەنگدان بۆ دەنگدانی تایبەت گەیشتووەتە 560 ناوەند، لەكاتێكدا ژمارەی ناوەندەكانی دەنگدانی گشتی دەگاتە 800 ناوەند وناوەندەكان،كە 38 هەزار وێستگەیان هەیە.