چاودێریكردنی بێدەنگی هەڵبژاردنەكان و كەمبوونەوەی پێشێلكارییەكان بە ڕێژەی 20%

ناوخۆ
  • 16-12-2023, 14:03
  • +A -A

    بەغدا - INAئەمڕۆ شەممە كۆمسیۆنی پەیوەندییەكان و ڕاگەیاندن ئەنجامی چاودێریكردنی دامودەزگاكانی ڕاگەیاندن لە یەكەم ڕۆژی بێدەنگیی هەڵبژاردنەكاندا ڕاگەیاند كە لە بەرەبەیانی دوێنێ هەینی دەستیپێكرد، كەمبوونەوەی پێشێلكارییە تۆماركراوەكانی بە ڕێژەی 20٪ بەراورد بە هەڵبژاردنەكانی 2021 پشتڕاستكردەوە و ئەوانیش هەموویان چارەسەر كراون.
    لە ڕاگەیەندراوێكی كۆمسیۆن كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : بەپێی ژووری ئۆپەراسیۆنی میدیایی ناوەندی كە لەلایەن سەرۆكی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان دكتۆر عەلی موئەیەد ڕاگەیەندرا : سەرەتای هەفتەی ڕابردوو ئۆپەراسیۆنەكانی چاودێریكردن لە كاتژمێر شەشی بەیانی ڕۆژی هەینی دەستیپێكرد و 124 كەناڵی مئاسمانی لەخۆگرتبوو كە ئارەزووی گرنگیدانە بەعێراق.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی ژووری سەرەوە 17 كەناڵی ئاسمانی تۆماركراون كە سەرپێچی ڕۆژی بێدەنگی میدیایی دەكەن، كە سەرجەمیان بە ڕێژەی چاكسازی (5،4 خولەك) مامەڵەیان لەگەڵدا كراوە، جگە لە دوو كەناڵ كە ڕێژەی وەڵامدانەوەیان دواتر بووە لە باقی 15 كەناڵەكە.
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی : هەموو ئەو سەرپێچیانەی كە لە كاتژمێرەكانی سەرەتای بەیانی هەینیدا چاودێری كران و چارەسەر كران، ئەو ماددانە بوون كە لە نەخشەی بەرنامەكانی كەناڵەكەوە ڕۆژی پێشوو پەخشكرانەوە، لەگەڵ چوار سەرپێچی لەناو هەواڵ فید، دوو سەرپێچی لەناو بەرنامە تەلەفزیۆنییەكان، و 11 سەرپێچی و پێشێلكارییەكان كە لەناو بولیتینەكانی هەواڵی دووبارە بڵاوكردنەوەدا بوون پەخشی بكەن.
    ژووری ئۆپراسیۆنەكان ئاماژەی بەوەدا كە ئەو پێشێلكاریانەی كە لە كاتی بێدەنگی هەڵبژاردنەكاندا ئەمساڵ چاودێری كران بە ڕێژەی 20% كەمتر بوون لەوەی لە ساڵی 2021 تۆماركرابوون، بە ڕێژەی 91%ی پێشێلكارییەكان لە كاتی خۆیدا چارەسەر كراون. سەبارەت بە ساڵی ئێستاش هەموو پێشێلكارییەكان بە ڕێژەی 100% چارەسەر كراوە.