بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی ئەوپەڕی هەوڵەكانی دووپاتكردەوە بۆ دابینكردنی كەشێكی سەلامەت بۆ دەستەبەركردنی سەركەوتنی هەڵبژاردنەكان، جەختیشی كردەوە كە هیچ شێوەیەك فشار یان كاریگەری لەسەر هەڵبژاردنی بەشداربووان.
لە ڕاگەیەندراوێكدا لە فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی سەردانێكی بۆ بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان كرد.
لە میانی سەردانەكەدا و لە ڕێگەی بازنەیەكی تەلەفزیۆنییەوە سودانی كورتەیەكی لەبارەی پێشكەوتنی جێبەجێكردنی پلانی ئەمنی بۆ دەستەبەركردنی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان خستەڕوو، هەروەها ئەو دۆخە تایبەتەی دەنگدان كە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەستیپێكرد، هەروەها بەدواداچوونی لەگەڵ فەرماندەكانی ئۆپەراسیۆن لە پارێزگاكان كرد وهەورها دۆخی ئەمنی و هەڵبژاردن لە پارێزگاكانیان كرد.
فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان جەختی لەوە كردەوە كە ئەوپەڕی هەوڵدان بۆ دابینكردنی كەشێكی سەلامەت، بۆ دەستەبەركردنی سەركەوتنی هەڵبژاردنەكان، و بەدیهێنانی خواستی هاووڵاتیان بۆ هەڵبژاردنی ئازاد و دادپەروەرانە.
فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان ڕێنماییەكانی پێشووی خۆی بۆ سەركردایەتی ئەمنی و سەربازی نوێكردەوە، نەكەن بەهیچ جۆرە فشار و كاریگەرییەك لەسەر هەڵبژاردنی ئەندامان و هەڵبژاردنەكە بۆ ئەوان جێبهێڵن لە هەڵبژاردنی هەركەسێك كە بە گونجاویان دەزانن .
جەختیشی لەوە كردەوە كە بەرزترین ئاستی ئامادەكاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر پێشێلكارییەكی ئەمنی كە ئامانج لێی تێكدانی پرۆسەی هەڵبژاردنەكانە.