هەولێر - INA
بڕیارە رۆژی پێنج شەممە رداهاتوو رێكەوتی 21-12-2023 لەشاری هەولێر لە ئەكادیمیای شەتڕەنجی هەولێر،پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی دووەمی ئەكادیمیای شەتڕەنج بەرێوەبچێت.
سەرۆكی ئەكادیمیای شەتڕەنجی هەولێر پشتیوان شێخ ئەحمەد حەمەد تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) راگەیاند و گوتی : بەهەوڵ وماندووبوونێكی زۆری هاوكارانم لە ئەكادیمیای شەتڕەنجی هەولێر وبەكۆتایی هاتنی ساڵی 2023 وویستمان پاڵەوانیەتی دووەم و كۆتایی ئەمساڵە ئەنجام بدەین و بەشداربووان تەكانێك بێت بۆیان تا بەردەوام بن لە پاڵەوانیەتی وخولەكانی شەتڕەنج.
پشتێوان شێح ئەحمەد ووتیشی : پاڵەوانیەتی دووەمی نێودەوڵەتی ئاكادیمیای شەترەنجی هەولێر كلاسیكی كراوە ئەنجام دەدرێت لە شاری هەولێر لە رێكەوتی 21 / 12 / 2023 كە 6 رۆژ دەخایەنێت لە 9 گەڕ پێكدێت كاتی هەر گەڕێك 70 خولەك و بەزیاد كردنی 30 چركە.
سەرۆكی ئەكادیمیای شەتڕنج لەكۆتایی تایبەت بە خەڵاتەكانی پاڵەوانیەتیە گوتی: خەڵاتەكان ب پشتگیری و گرنگیدانە بە یاریزانە ئازیزەكانمان وئومێد دەكەین ئەم خەڵاتانەببێتە هاندان وبەردەوام بوونیان و خەڵاتەكانیش بەم شێوەیە دەبێت:
پیاوان
پلەی یەكەم : 500 هەزار
پلەی دووەم: 350 هەزار
پلەی سێیەم: 200 هەزار
پلەی چوارەم: 100 هەزار
خانمان
پلەی یەكەم 250 هەزار
پلەی دووەم: 150 هەزار
پلەی سێیەم: 100 هەزار
پلەی چوارەم: 50 هەزار
بەدەل ئیشتراك: 25 هەزار دینار دەبێت.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات