تایبەت- ا ه ع موجاهید ئەبوهەیل سەرۆكی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی لەگەڵ كادرانی تۆڕی راگەیاندن تاوتوێی پلانی روماڵكردنی هەڵبژاردنەكانی ناوخۆ و دەرەوەی كرد. لای خۆیەوە ئەبو هەیل تەئكیدیكردەوە لەسەر روماڵكردنی هەڵبژاردنەكە بە شەێوەیەكی بێ لایەن و پیشەییانە. ئەوەش لە كاتێكدایە لە رۆژی 10/2/2018 ەوە تۆڕی راگەیاندنی عێراقی سەرجەم تواناكانی خۆی خستوەتەگەڕ بۆ ئەوەی هانی هاوڵاتیان بدات بەشداری جدی لەو پرۆسە دیموكراتیەدا بكەن. ئەبو هەیل وتیشی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی بەردەوام دەبێت لەسەر پلانەكەی تا كۆتایی هەڵبژاردنەكە و راگەیاندنی ئەنجامەكەی.