بەغدا - INA
وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمری ئەمڕۆ شەممە پشتڕاستی كردەوە كە ناوەندەكانی دەنگدان بەتەواوی پارێزراوە.
شمری لە بەیاننامەیەكدا بۆ كەناڵی هەواڵی ئەلعێراقییە، دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند : لە بەیانی زووەوە ئەندامان دەگەنە بنكەكانی دەنگدان، ئەندامەكانیش دابەش كراون بەسەر سێ ژەمدا بە مەبەستی ئاسانكاری بۆ پرۆسەی دەنگدان.
ئاماژەی بەوەشكرد :پرۆسەی دەنگدان بە تەواوی بە ئاسانی لە سەرجەم پارێزگاكان بەڕێوەدەچێت و هیچ سەرپێچییەك لە ئارادا نییە.