بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە عەبدولئەمیر شمری وەزیری ناوخۆی عێراق ئەو هێزە ئەمنییانەی كە بۆ پاراستنی بنكەكانی دەنگدان لە بەغدا جێگیر كراون بەسەركردەوە.
وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : عەبدولئەمیر شمری وەزیری ناوخۆ ئەو یەكە ئەمنییانەی كە بۆ پاراستنی ناوەندەكانی دەنگدان لەناو بەغدای پایتەخت جێگیر كراون بەسەركردەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەمە بۆ ئەوە دێت كە دیدێكی مەیدانی بۆ پێشكەوتنی پرۆسەی دیموكراسی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكاندا پێشكەش بكات.