ناوخۆ: پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بە شێوەیەكی ڕێك و پێك بەڕێوە دەچێت و هیچ سەرپێچییەكمان تۆمار نەكردووە

ئەمنی
  • 16-12-2023, 11:16
  • +A -A

    بەغدا -INA-  نەسار حاج
    وەزارەتی ناوخۆ ئەمڕۆ شەممە دووپاتی كردەوە كە دەزگا ئەمنییەكان كە بەرپرسن لە پاراستنی ناوەندەكانی دەنگدان، تا ئێستا هیچ سەرپێچییەكیان لە دەنگدانی تایبەت تۆمار نەكردووە.
    میقداد میری وتەبێژی وەزارەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: دەزگا ئەمنییەكان پرۆسەی دەنگدانیان لە شێوەی ژەمەكان لە چوارچێوەی دەنگدانی تایبەتدا دەستپێكردووە، ئاماژەی بەوەشكرد : تا ئێستا هیچ سەرپێچییەكمان لە پرۆسەی دەنگدان تۆمار نەكردووە.
    ئاماژەی بەوەشكردووە :  پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بە شێوەیەكی ڕێك و پێك و بێ كێشە بەڕێوەدەچێت.
    ئەمڕۆ شەممە فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان محمد شیاع سودانی بە بۆنەی دەستپێكردنی دەنگدانی تایبەت پەیامێكی ئاراستەی هێزە ئەمنییەكان كرد.
    فەرماندەی گشتی لە دەقی پەیامەكەی بە بۆنەی دەستپێكردنی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان ئاڕاستەی هێزە ئەمنییەكان كردووە، بەپێی ڕاگەیەنراوێكی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە ( INA) راگەیاند: هاوڵاتیان و خوشك و براكانمان لە هێزە چەكدارەكانی عێراق بە هەموو جۆرەكانیان و پێكهاتە ئەمنییەكانیان و چەكدارە قارەمانەكانەوە، متمانەی گەورەی خۆمان بە ئێوە دووپات دەكەینەوە، دەستخۆشی لە هەوڵەكانتان دەكەین لە دەستەبەركردنی پرۆسەی هەڵبژاردن لە هەموو قۆناغەكانیدا.
    ئاماژەی بەوەشدا: ئازادیی هەڵبژاردنتان دووپات دەكەینەوە و لەكاتێكدا بەشداریتان لەدەنگدانی تایبەت لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكاندا دەكەن، هەروه ها هیچ كەس مافی ئەوە ی نییە بۆتان پڕبكاتەوە  ویان دەستوەردان لەدیاریكردنی هەڵبژاردن و ئاراستەكانتان بكات.