هەولێر - INA- ئیڤان ناسر
ئەمڕۆ شەممە ناوەندەكانی هەڵبژاردن لە پارێزگای هەولێر دەرگاكانیان بەڕووی دەنگدەراندا كردەوە بۆ دەنگدانی تایبەت.
بەڕێوەبەری نووسینگەی كۆمسیۆن لە هەولێرمحەمەد ئەكرەم بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: پرۆسەی دەنگدان بۆ دەنگدانی تایبەت پێنج هەزار و 23 ئاوارە لەخۆدەگرێت، ئاماژەی بەوەشكرد :ژمارەی ناوەندەكانی دەنگدان لە پارێزگاكە گەیشتە 19 ناوەندی هەڵبژاردن، لەنێویاندا 49 وێستگە.
ئاماژەی بەوەشكرد: 110 چاودێر لە بنكەكانی دەنگدان جێگیركراون و بەسەر 5 ڕێكخراودا دابەشكراون، هەروەها بوونی 133 بریكاری قەوارە سیاسییەكان.