هەڵبژاردنی ناوخۆیی... ناوەندەكانی دەنگدان دەرگاكانیان بۆ دەنگدانی تایبەت كرانەوە

ناوخۆ
  • 16-12-2023, 10:21
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە ناوەندە تایبەتەكانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردن لە شارە جۆربەجۆرەكانی عێراق دەرگاكانیان بەڕووی دەنگدەراندا كردەوە بۆ دەنگدانی تایبەت.
    دوێنێ هەینی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بەشداریی زیاتر لە ملیۆنێك عێراقی لە پڕۆسەی دەنگدانی تایبەتدا پشتڕاستكردەوە كە لەنێویاندا هێزە ئەمنییەكان و ئاوارەكان و هەروەها زیاتر لە ملیۆنێك كەس وەك چاودێر و كارمەندانی ڕاگەیاندن و كارمەندانی دەنگدان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بۆ دەنگدانی تایبەت و گشتی.
    سەرۆكی تیمی ڕاگەیاندن لە كۆمسیۆن عیماد جەمیل بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ژمارەی ئەو ئەندامانەی هێزە ئەمنییەكان كە ڕێگەیان پێدراوە دەنگ بدەن (1,002,393) ئەندامە، هەروەها ژمارەی ناوەندەكانی دەنگدان بریتییە لە ( 565) و بنكەكانی دەنگدان (2367) وێستگە، و لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان دەنگ دەدات و ژمارەی برا ئاوارەبووەكان لە ئۆردوگاكانی ئاوارەبوون (48,260) و ژمارەی ناوەندەكانی دەنگدان (35) و بنكەكانی دەنگدان (120) بنكە.
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی : زیاتر لە یەك ملیۆن هاوڵاتی بەشدار دەبن لە چاودێریكردن و بەڕێوەبردن و ڕوماڵی میدیایی پرۆسەی هەڵبژاردن، ئەم ژمارانە بێ وێنەن و بۆ یەكەمجار لە پرۆسەی هەڵبژاردندا ڕوودەدەن.