بەغد - INA
ئەمڕۆ شەممە فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان محمد شیاع سودانی بە بۆنەی دەستپێكردنی دەنگدانی تایبەت پەیامێكی ئاراستەی هێزە ئەمنییەكان كرد.
فەرماندەی گشتی لە دەقی پەیامەكەی بە بۆنەی دەستپێكردنی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان ئاڕاستەی هێزە ئەمنییەكان كردووە، بەپێی ڕاگەیەنراوێكی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران كە بەدەشت ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە ( INA): هاوڵاتییان خوشك و براكانمان لە هێزە چەكدارەكانی عێراق بە هەموو جۆرەكانیان و پێكهاتە ئەمنییەكانیان و چەكدارە قارەمانەكانەوە، متمانەی گەورەی خۆمان بە ئێوە دووپات دەكەینەوە،دەستخۆشی لە هەوڵەكانتان دەكەین لە دەستەبەركردنی پرۆسەی هەڵبژاردن لە هەموو قۆناغەكانیدا.
ئاماژەی بەوەشدا: دووپاتی ئازادیی هەڵبژاردنەكان دەكەینەوە لەهەڵبژاردنەكان كەئێوە بەشداریتان لەدەنگدانی تایبەت لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكاندا دەكەن، هەروه ها هیچ كەس مافی ئەوەی نییە بۆتان پڕبكاتەوە ، یان دەستوەردان لەدیاریكردنی هەڵبژاردن و ئاراستەكانتان بكات.