دوو تۆمەتبار بە بڕی یەك ملیۆن دۆلارەوە لە بەغداد دەستگیردەكرێن

ئەمنی
  • 15-12-2023, 20:38
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایش، دەستگیركردنی دوو تۆمەتباری بە بڕی یەك ملیۆن دۆلارەوە لە بەغداد ڕاگەیاند.
    بەڕێوەبەرایەتییەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی بەغدا سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هەواڵگری و ئاسایشی وەزارەتی بەرگری، و لەڕێگەی بەدواداچوونی وردی مەیدانی بۆ ئەو كەسانەی یاری بە نرخی ئاڵوگۆڕ دەكەن بە پێچەوانەی ڕێنماییە فەرمییەكانەوەو دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری توانییان دەستبگرن بەسەر یەكێك لە كۆمپانیا ساختەكان لە ناوچەی عرسات لە بەغداد كە گواستنەوەی ناوخۆیی و دەرەكی بە پێچەوانەی ڕێنماییەكانی بانكی ناوەندی عێراق ئەنجام دەدا كە ئەمەش كاریگەری نەرێنی لەسەر ئابووری نیشتمانی دەبێت و قەیران و ناكۆكی لە نرخی دراوەكاندا دروستی دەكات.
    ئاماژەی بەوەشكرد: دوو تۆمەتبار دەستگیركراون و بڕی یەك ملیۆن دۆلاری ئەمریكیشیان پێبوە و دەستی بەسەردرا گیراوە، و ڕێوشوێنی پێویست بەرامبەریان گیراوەتەبەر و ڕەوانەی لایەنە تایبەتمەندەكان كراون.
    ئاشكراشیكرد: لە لایەكی ترەوە هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایش توانیان یەكێك لەو توخمانە دەستگیربكەن كە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە داواكراوە لە ناوچەی تارمیە كە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچووە بەگوێرەی بڕگەكانی ماددەی (1/4) تیرۆر لە دادگای لێكۆڵینەوەی دوجەیل كە بە شێوەیەكی گونجاو ڕادەستی لایەنە تایبەتمەندەكان كرا.