سەرۆك وەزیران بەبۆنەی جەژنی رۆژووی ئێزی پیرۆزبایی لە ئێزیدییەكان دەكات

سیاسی
  • 15-12-2023, 18:20
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ هەینی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، بەبۆنەی جەژنی رۆژووی ئێزی، پیرۆزبایی لە ئێزیدییەكان كرد.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بەبۆنەی جەژنی ڕۆژووی ئێزی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێزیدییەكان دەكات لە ڕۆڵەكانی گەلە بەڕێزەكەمان لە عێراق و جیهان و داواكارە خودای گەورە هەموو عێراقییەكان بە هەموو پێكهاتەكانییەوە بپارێزێت و هەموو ڕۆژێكیان پڕ خێر و خۆشی بێت و نیعمەتی ئاسایش و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بەسەر عێراقماندا بەردەوام بێت.