بەغداد - INA
ئەمڕۆ هەینی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، رێنمایی دا بە پێكهێنانی تیمێكی هاوبەشی بۆ پێداچوونەوە بە دابەشكردنی پارچە زەوی لەكاتی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردندا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بۆ ڕێگریكردن لە ئیستغلالكردنی كاریگەریی سیاسی و كارگێڕی بۆ مەبەستی شەخسی و حزبی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، رێنمایی دا بە پێكهێنانی تیمێكی هاوبەشی لە فەرمانگەی چاودێری دارایی فیدراڵی و دەستەی دەستپاكی فیدراڵی، كە پێداچوونەوە و وردبینی لە هەموو ڕێكارەكانی پەیوەست بە تەرخانكردن و پێدان و دابەشكردنی پارچە زەوییە نیشتەجێبوونەكان لە پارێزگاكان لە ماوەی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی پارێزگاكان بكەن، بە مەبەستی گەیشتن بە بنەماكانی دادپەروەری و یەكسانی و یەكسانی دەرفەتەكان لە نێوان ڕكابەرەكاندا، و بۆ بەرزكردنەوەی دەستپاكی و شەفافیەت، و ڕەوایی و سەلامەتی هەموو ڕێكارەكان بەمەبەستی پاراستنی سامانی گشتی.