عێراق و سعودیە لەسەر هەماهەنگی هەڵوێست و پاڵپشتی پڕۆژەكانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی رێكدەكەون

سیاسی
  • 15-12-2023, 17:14
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ هەینی، دەستەی دەستپاكی تەئكیدیكردەوە: كە كۆماری عێراق و شانشینی عەرەبستانی سعودیە لەسەر هەماهەنگی هەڵوێست و پاڵپشتیكردنی پڕۆژەكانی بەرنگاربوونەوەی گەندەڵی ڕێككەوتوون.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لە چوارچێوەی چالاكییەكانیان لە پەراوێزی خولی دەیەمی دەوڵەتانی ئەندام لە پەیماننامەی نەتەوە یەكگرتووەكان دژی گەندەڵی، شاندی عێراقی بە نوێنەرایەتی سەرۆكی دەستەی دەستپاكی فیدراڵی دادوەر حەیدەر حەنون، لەگەڵ شاندی سعودیە بە سەرۆكایەتی سەرۆكی دەستەی چاودێری و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی (مازن بن ئیبراهیم كهموس) گفتووگۆیان كرد، لەبارەی یەكخستنی هەڵوێستەكان و هەماهەنگی لە نێوانیاندا سەبارەت بە پڕۆژەكانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی كە لە چوارچێوەی كارەكانی كۆنفرانسەكەدا دەخرێنەڕوو.
    لەمیانی كۆبوونەوەكەدا، حەنون ستایشی پڕۆژەی هەڵسەنگاندنی وڵاتی كرد كە لەلایەن شانشینی سعودیەوە پێشكەشكرا و جەختیكردەوە: كە شاندی عێراقی بە توندی پشتگیری لە پێشنیار و پڕۆژەكانی شانشین دەكات كە لە كار و ڕاسپاردەكانی كۆنفرانسەكەدا هاتووە، و ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: بڕیارەكانی سعودیە و سەركەوتنەكانیان بە سەركەوتنی عێراق دادەنرێت، و داوای كرد كە پێشكەشكردنی ستانداردەكانی مافی مرۆڤ بە پێی پرەنسیپ و ئەخلاقی وڵاتانی عەرەبی و بەها و ئایدیاكانی ئیسلام لەبەرچاو بگرن.
    حەنون جەختیكردەوە: لە پشتیوانیكردنی كۆماری عێراق بۆ دەستپێشخەری دەستپاكی جیهانی بۆ پێوانەی گەندەڵی كە لەلایەن شانشینی عەرەبستانی سعودیەوە دەستیپێكردووە، كە یەكێكە لە گەورەترین ئاستەنگەكان كە ڕووبەڕووی زۆرێك لە وڵاتان بووەتەوە، كە نەبوونی ئاماژەی بابەتییە بۆ پێوانی ئەو پێشكەوتنانەی وڵاتانی بواری بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بەدییان هێناوە.
    وتیشی: هەڵسەنگاندنەكە دەبێت بابەتیانە بێت، دوور بێت لە هەر ئەگەرێك كە دەتوانێت بە سیاسی بكات، و دەبێت لەسەر بنەمای ڕاستی و ژمارە و داتای زانستی بێت.
    لە درێژەی بەیاننامەكەدا هاتووە، سەرۆكی دەستەی چاودێری و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی سعودیە خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە پتەوكردن و چەسپاندنی پەیوەندییەكانی نێوان وڵاتانی عەرەبی و هەوڵی هاوبەش بۆ پشتیوانیكردن لەو پێشنیار و پڕۆژانەی كە لێیانەوە سەرهەڵدەدەن و ئەو هاوكارییەی كە لە عێراقییەوە هەستی پێكرد شاندێك كە سەرۆكی دەستە نوێنەرایەتی دەكات، هەروەها بەهیوای گەشەسەندن و خۆشگوزەرانی و پێشكەوتن بۆ كۆماری عێراق و دامەزراوەكانی و گەلەكەی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی خواست، جەختیشیكردەوە: ئەو یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنەی كە بڕیارە لە نێوان دەستەی دەستپاكی فیدراڵی عێراق و دەستەی چاودێری و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی سعودیە ئەنجام بدرێت، لە قۆناغی كۆتایی ئامادەكاریدایە.
    هەر لەبەیاننامەكەدا هاتووە: كە سەرۆكی دەستە دادوەر حەیدەر حەنون، لەگەڵ سەرۆكی دەستەی دەستپاكی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئوردن (موهەنەد عەلی ئیبراهیم حیجازی) كۆبووەوە، و لە میانی كۆبوونەوەكەشدا گفتووگۆكرا لەبارەی میكانیزمەكانی هاوكاری لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، وەرگرتنەوەی پارە و تۆمەتباران، و لابردنی بەربەستەكانی بەردەم ئەو پرسانە، و جەختكردنەوە لەسەر یەكلاییكردنەوەی یاداشتی لێكتێگەیشتنی نێوان هەردوولا كە لە مانگی داهاتوودا ڕادەگەیەنرێت.