بەغداد - INA
ئەمڕۆ هەینی، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بانگهێشتنامەیەكی ئاراستەی ئەو دەنگدەرانە كرد كە كارتی بایۆمەترییان وەرنەگرتووە.
كۆمسیۆن لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: كۆمسیۆن داوا لەو دەنگدەرانە دەكات كە كارتی بایۆمەترییان لە ناوەندەكانی تۆماركردن وەرنەگرتووە، سەردانی نوسینگەكانی هەڵبژاردن بكەن لە پارێزگاكانیان بە مەبەستی وەرگرتنی.
ئاماژەی بەوەشكرد: بانگهێشتنامەكە ئەو دەنگدەرانە دەگرێتەوە كە لە دەنگدانی تایبەتدا بەشدارن تا 16/12/2023 و ئەو دەنگدەرانەی لە دەنگدانی گشتیدا بەشدارن تا 18/12/2023.