بەغداد - INA
ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی ناوخۆ دەستپێكردنی پلانی ئەمنی تایەبت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی ڕاگەیاند، و ئاماژەی بە قەدەغەكردنی هەڵگرتنی چەك و بەكارهێنانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و جوڵەی ئۆتۆمبیلی بارهەڵگر و پاسكیل و ماتۆڕسكیل لە ڕۆژی دەنگداندا كرد.
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ عەمید میقداد میری بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: دەزگا ئەمنییەكان هەموو ئامادەكارییەكانیان بۆ پلانی ئەمنی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان تەواو كردووە، هەروەها بەپێی ئەو پلانە ئەمنییەی كە دەستیپێكردوە هەموو كەرتەكانی لەسەدا سەد لەخۆگرتووە، هەروەك هەموو سەرچاوە و تواناكانیان، چ لەسەر ئاستی مرۆیی و چ لەسەر ئاستی لۆجستی لەگەڵ ئاگاداركردنەوە تێدا بەشدارن.
ئاشكراشیكرد: پلانەكە سێ قۆناغە، قۆناغی ئۆپەراسیۆنی پێشوەختە، قۆناغی پشكنین و تاقیكردنەوەی كەرتەكان لەسەر زەوی، قۆناغی جێبەجێكردنی ڕاستەوخۆ، بەو پێیەی پاراستنی ئەمنیەت بۆ زیاتر لە هەشت هەزار و 960 ناوەندی دەنگدان لە سەرتاسەری عێراق دابین دەكرێت، لەوانەش دەنگدانی تایبەت و گشتی، ئاوارەكان، زیندانەكان و وردەكارییەكانی دیكە.
ئاماژەی بەوەشكرد: پلانی ئەمنی چەند ڕاسپاردەیەكیشی لەخۆگرتووە، لەوانە: قەدەغەكردنی هەڵگرتنی چەك بە هەموو جۆرەكانیەوە، قەدەغەكردنی بەكارهێنانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان، هەروەها قەدەغەكردنی جوڵەی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری زیاتر لە 5 تۆن، پاسكیل و ماتۆڕسكیل لە ڕۆژی هەڵبژاردنەوە كاتژمێر 1:00ی بەیانی تا 6:00ی ئێوارە و هەروەها لەگەڵ باقی ڕێكارەكانی تردا.
سەبارەت بە هەوڵی هەواڵگری و پاڵپشتی ئاسمانی، عەمید میری رایگەیاند: هەوڵی هەواڵگری و پاڵپشتی ئاسمانی دوو رەگەزە بنەڕەتی و سەرەكییەكانی پلانەكەن،و وتیشی: هەموو هێزە چەكدارەكانی عێراق بەشداری دەكەن لە دەستەبەركردنی پلانی هەڵبژاردنی 2023.
سەرۆك كۆمار دەگاتە پارێزگای واست