بەغداد - INA
ئەمڕۆ هەینی، ڕاوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیران مەزهەر محمد ساڵح، دوو ئاراستەی بۆ ڕێككەوتنی چوارچێوەی هاوكاری نێوان عێراق و چین دەستنیشان كرد، و سەبارەت بەوەی كە لەلایەن كۆمپانیا چینییەكانەوە جێبەجێكراون، ئاشكرایكرد: كە پڕۆژەیەكی گەورەی نیشتەجێبوون لە قۆناغی لێكۆڵینەوەدایە و خواستێكی عێراقی هەیە بۆ زیادكردنی ئەژماری وەبەرهێنان لە چوارچێوەی ڕێككەوتنەكەدا.
ساڵح بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: رێككەوتنی چوارچێوەی هاوكاری نێوان كۆماری عێراق و كۆماری گەلی چین (كە لە مانگی ئایاری 2018 واژۆ كرا و واژۆكردنی هاوپێچەكانی ژمێریاری و نەوتی لە مانگی ئەیلولی 2019 تەواوبوو) دوو ئاراستە لەخۆدەگرێت: یەكەم: تەرخانكردنی داهاتی 100 هەزار بەرمیل نەوت لە كۆی نەوتی هەناردەكراوی عێراق بۆ چین، كە لە ڕێگەی كۆمپانیا چینییەكانەوە بۆ پرۆژەكانی ژێرخان خەرج دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: ڕەوتی دووەم: بریتییە لە پێدانی هێڵێكی متمانە بە عێراق بە كۆی گشتی 10 ملیار دۆلار كە لەلایەن بانكە چینییەكانەوە دابین دەكرێت لە شێوەی پارەدانی ئاسان بەپێی پێویستی و ڕێككەوتنی نێوان هەردوو وڵات و بە گەرەنتی حكومەتی چین بۆ جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژانەی كە لەلایەن كۆمپانیا چینییەكانەوە ئەنجام دەدرێن و لەسەر بنەمای پێشبڕكێ.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی: تا ئەو شوێنەی كە پەیوەندی بە ئاراستەی یەكەمەوە هەیە، كۆمپانیا چینییەكان پڕۆژەی پەرەپێدانی وێستگەكانی كارەبایان جێبەجێ كردووە، پڕۆژەی هەزار قوتابخانە، هەروەها فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ناسریە، ئەمە جگە لەوەی پڕۆژەیەكی گەورەی نیشتەجێبوون لە ژێر لێكۆڵینەوەدایە كە تایبەتە بە هەژاران و چینە داهات سنووردارەكان، جگە لە دەستپێكردنی جێبەجێكردنی ژمارەیەكی زۆر لە پڕۆژەكان لە نەخۆشخانەكانی پارێزگاكانی عێراق.
لە كۆتاییدا رایگەیاند: سەبارەت بە ڕەوتی دووەم، سندوقەكانی وەبەرهێنان كە ئاراستەی ئەو پڕۆژانە دەكرێن كە كۆمپانیا چینییەكان ئەنجامی دەدەن، لە یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی (سێ ساڵە) لە چوارچێوەی ڕێككەوتنی چوارچێوەی نێوان هەردوو وڵاتدا جێگیركراون، و كاركردن لەسەر ئەم ڕێگایە بەردەوامە.
رونیشیكردەوە: ماوەی ڕێككەوتنەكە 20 ساڵە، هەروەها خواستێكی عێراقیش هەیە بۆ زیادكردنی ئەژماری وەبەرهێنان بەجۆرێك باڵانسەكەی لە 100 هەزار بەرمیل نەوتەوە لە كۆی گشتی نەوتی هەناردەكراوی ڕۆژانە بۆ چین بەرزبێتەوە، بەجۆرێك كە ڕەوتی دارایی بۆ ناوەوە باڵانسی حیسابی وەبەرهێنان بریتییە لە گەڕانەوەی 150 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا كە بۆ مەبەستی پڕۆژەكانی وەبەرهێنان تەرخانكراوە، كە تەرخانكردنەكانی لە بودجەی گشتی فیدراڵیدا تۆماركراون.