هەواڵگری دەستگیركردنی دوو تۆمەتباری بازرگرانیكردن بە شوێنەوار لە بەغداد رادەگەیەنێت

ئەمنی
  • 15-12-2023, 12:52
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوبەرایەتی گشتی هەواڵگری، دەستگیركردنی دوو تۆمەتباری بازرگرانیكردن بە شوێنەوار كە پارچەیەك شوێنەواری دەگمەنیان پێبووە، راگەیاند.
     بەڕێوەبەرایەتییەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی بەغدا توانیان دوو تۆمەتباری بازرگانیكردن بە كەلوپەلی شوێنەوار دەستگیربكەن كە یەكێكیان رەگەزنامەی بیانییە، ئاماژەی بەوەشكرد: تۆمەتباران پارەچەیەكی ئاسەوارییان پێگیراوە كە دیانویست بیفرۆشن.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە: ئۆپەراسیۆنەكە لە ناوچەی كەرادەی بەغدا ئەنجامدرا دوای بەدەستهێنانی ڕەزامەندی دادوەریی پێویست و هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای هەواڵگری نیشتمانی و دەستەی لیوای یەكەمی پۆلیسی فیدراڵی، و رونیشیكردەوە: كە تۆمەتباران ڕادەستی لایەنە تایبەتمەندەكان كراون.