كەشوهەوای عێراق لە ڕۆژانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆییەكان

ناوخۆ
  • 15-12-2023, 12:25
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ هەینی، دەستەی كەشناسی رەوشی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند،و پێشبینی دابەزینی پلەكانی گەرما و دروستبوونی تەم و مژ لە بەیانیاندا دەكات.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: كەشوهەوای سبەینێ شەممە، ئاسایی دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە سەرتاسەری وڵات، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبنەوە بەراورد بە ڕۆژی پێشووتر لە ناوچەی باكور.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ڕۆژی یەكشەممە كەشوهەوای ناوچەی ناوەڕاست ئاسایی دەبێت، هەندێك جاریش نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری دروستبوونی تەم لە بەیانی زوودا، و وردە وردە نامێنێت، لەكاتێكدا كەشوهەوای ناوچەكانی باكور و باشوور ئاسایی دەبێت، و هەندێك جاریش نیمچە هەور دەبێت، و پلەكانی گەرما لە ڕۆژی پێشوو نزیك دەبنەوە لە هەموو بەشەكانی وڵات.
    ئاشكراشیكرد: رۆژی دووشەممەی داهاتوو كەشوهەوای ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور ئاسایی بۆ نیمچە هەور دەبێت، لە بەیانیاندا تەم دروست دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن، هاوكات كەشوهەوای ناوچەی باكوور ساماڵ دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی كەم، بەتایبەتی لە بەشەكانی باكووری، و پلەكانی گەرما بەراورد بە رۆژی پێشتر كەمێك دادەبەزن.
    ڕوونیشیكردەوە: پێشبینییەكانی كەشوهەوای وڵات بۆ ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو ئەوەیە كە كەش و هەوا ئاسایی دەبێت، و هەندێك جاریش لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور نیمچە هەور دەبێت، هاوكات كەشوهەوای ناوچەی باشوور ئاسایی دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور. پلەكانی گەرماش لەناوچەی ناوەراست دادەبەزن و لە ناوچەی باكوور و باشوور لە ڕۆژی پێشوو نزیك دەبێتەوە.