بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزەچەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی، ڕێنماییەكانی دووپاتركردەوە: بۆ رێگریكردن لە هەر كاریگەرییەك لەسەر كارمەندانی هەڵبژاردن، هەروەها ئەو هەوڵانەی كە بۆ جێبەجێكردنی پلان و ڕێكارە ئەمنییەكان دراون بەرزنرخاند.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزەچەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرپەرشتی كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئەمنی كرد بە ئامادەبوونی وەزیرەكان و فەرماندەكان و بەرپرسانی سەربازی و ئەمنی، بۆ پاراستنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان كە دووشەممەی داهاتوو بەڕێوەدەچێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لە میانی كۆبوونەوەكەدا بەدواداچوون بۆ دوایین ئامادەكارییەكان كرا، هەروەها ئەركەكانی لیژنەكە و هێزە ئەمنییەكان بەگوێرەی دابەشكردنی بەرپرسیارێتی و ئەركەكان ئەنجامدران كە بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن و دواتریش پلانی بۆ دانرا تا ئەوكاتەی ئەنجامەكان پەسەند دەكرێن، لەگەڵ پێداچوونەوە بە ڕاپۆرتی كۆتایی سەبارەت بە ئامادەكارییە ئەمنییەكان و تەحەددیاتەكان.
هاوكات فەرماندەی گشتی جەختیكردەوە: كە هەڵبژاردنەكان مافێكی دەستوورییە كە یاسا پەسەندی كردووە، ئەركی حكومەتە جێبەجێی بكات و ڕووبەڕووی هەر لایەنێك ببێتەوە كە هەوڵی ڕێگریكردنی بدات.
ئاماژەی بەوەشكرد: جیاوازی لە بواری سیاسیدا ئەگەری هەیە، بەڵام گۆڕانكاری تەنها لەڕێگەی هەڵبژاردنەوە ڕوودەدات، و وتیشی: ئەركی هێزە ئەمنییەكان لە ڕێگەی ئەدای كار و ئەركەكانیانەوە لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری بەرجەستە دەبێت.
هەروەها فەرماندەی گشتی لەبارەی ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردنی تایبەت ئاگاداركرایەوە، و تەئكیدی لە ڕێنماییەكانی كردەوە: بۆ ڕێگریكردن لە هەر كاریگەرییەك لەسەر كارمەندانی كۆمسیۆن، هەروەها جەختیكردەوە لەسەر دەستەبەركردنی كەشێكی سەقامگیر و ئازاد و سەلامەت لە سەرتاسەری عێراق بۆ سەركەوتنی هەڵبژاردنەكان.
هاوكات ئەو هەوڵانەی بۆ جێبەجێكردنی پلان و ڕێكارە ئەمنییەكان خراونەتەڕوو بەرزنرخاند.