بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی ناوخۆ خستنەڕووی سیستەمی ئەلیكترۆنی بۆ داواكردنی ڕاستەوخۆ بۆ مۆڵەتی خاوەندارێتی و هەڵگرتنی چەك ڕاگەیاند.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لەبەر ڕۆشنایی راسپاردەی حكومەت بەرەو گۆڕینی دیجیتاڵی و بە پشتبەستن بە ڕێنماییەكانی وەزیری ناوخۆ و بە سەرپەرشتی و بەدواداچوونی بەڕێوەبەری ناسنامە و مۆڵەتی چەك لیوا سڵاح نوری جبوری، بەرێوەبەرایەتی سیستەمی ئەلیكترۆنی مۆڵەتی خاوەندارێتی و هەڵگرتنی چەكی بۆ داوای مۆڵەتی خاوەندارێتی و هەڵگرتنی چەك بەشێوەی ڕاستەوخۆ دەستپێكرد.
رونیشیكردەوە: سیستەمەكە بە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەكان و سیستەمی زانیاری و بە هەماهەنگی لەگەڵ سەنتەری نیشتمانی داتا دروستكراوە، و هەروەك ئاماژەی بە ئاسانكردنی ڕێكارەكان بە دابینكردنی پەنجەرەیەكی ئەلیكترۆنی بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی دەركردن و نوێكردنەوە كرد.
پێشكەشكردن بە شێوەی ئەلیكترۆنی لە ڕێگەی ئەم لینكەی خوارەوە ئەنجام دەدرێت:
https://iwl.moi.gov.iq/